مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت ده‌نگدان نهێنی بێت به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و مافه‌ی له‌ هاووڵاتیانی عێراق وه‌رگرتوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێک له‌و كێشانه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی عێراق بوووه‌وه ‌و هه‌ندێک له‌ لایه‌ن كردیانه‌ پاساو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نه‌بوونی مافی نهێنی ‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌نگدان بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا.

عادڵ نووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: به‌پێی ماده‌ی 49ی ده‌ستوور ده‌بێت 100% ده‌نگدان نهێنی بێت به‌ڵام هه‌مواری دووهه‌‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان شێوازی ده‌نگدانی ئاشكرا كرد و دادگای فیدڕاڵیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی رابردوو كه‌ ساخته‌كاری تێدا كرا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه چوونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئاره‌زووی كه‌س نابێت.

عادڵ نووری ئاشكراشی كرد: "له‌گه‌ڵ یۆنامی دانیشتووم‌ و باسی ساخته‌كارییه‌كانم بۆ كردن تووشی شۆک بوون‌ و ئاشكرایان كرد تاوانی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ مێژوودا ڕووی نه‌داوه‌."

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌پێی یاسا ده‌بێت كه‌س نه‌زانێت كێ ده‌نگی به‌ كێ داوه به‌ڵام به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بیانه‌وێ ده‌زانن كێ ده‌نگی به‌ كێ داوه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی كۆتا بڕیار له‌سه‌ر یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مه‌ش له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆک كۆمار و كۆمیسیۆن‌ و یه‌كێتی ‌و پارتی تانه‌یان له‌و یاسایه‌ داوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15792

Your Comment

You are replying to: .
captcha