جارێکی تر سەربازگەی تاجی بە مووشەک بۆردومان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنی ڕایگەیاند سەربازگەى تاجى ئەمریکییەکان لە باکوورى بەغدا جارێکی دیکە بەموشەکی کاتیۆشا بۆردومان کرا.

کوردپرێس: میدل ئیست ئای بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠، بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیێکدا، بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرش کرایەسەر بنکەی سەربازی تاجی ئەمریکییەکان و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، زیاتر لە 12 مووشەک لە ناو بنکەکەدا کەوتونەتە خوارەوە.

هاوکات، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى مووشەکەکانەوە دوو سەربازى هێزى ئاسمانى عێراق برینداربوون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممەی رابردوو لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر سەربازگەکە دوو سەربازی ئەمریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 157917

Your Comment

You are replying to: .
captcha