لەئێستادا هیچ کورت هێنانێکی سەماد-مان بۆ جووتیاران نییە

بەشی سووریا- وەزیری کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: بەڕێوەبەریی خۆسەر بڕیاری داوە تا جووتیاران بۆ هەر هێکتار زەوین 25 کیلۆ سەماد (پەیینی کیمیای) بە نرخی 380 دۆلار وەربگرن کە لە بازردا نرخەکەی 400 دۆلارە.

"سولەیمان بارودو" وەزیری کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە ئامادەکارییەکانی ئەو ناوچەیە دا بۆ جووتیاران و وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر توانای دابین کردنی سەمادی ناوچەکەی هەیە و جووتیاران دەتوانن پشکی خۆیان ل هەفتەی داهاتوودا وەربگرن.

ناوبراو درێژەی دا داخرانی دەروازەی سێمالکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناە بووە هۆی ئەوەی کە جارێکی دیکە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دابەش کردنی پەیینی کیمیایی عەمبارکراو دەست پێبکاتەوە و بە لە بەرچاو گرتنی ئەولەویەتەکان بەسەر جووتیاراندا دابەشی بکات.

وەزیری کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیادی کرد جووتیاران دەتوانن پشکی خۆیان بە نرخی دیاری کراو لە بەڕێوەبەرایەتی وەربگرن چوونکە سەماد لە ڕیزی ئەو کاڵایانەیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە پشتیوانی دەکرێت.

لە بەرواری یەکی مارسی 2020دا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری دا دەروازەی سێمالکا بەبۆنەی ڕێگری کردن لە کۆرۆنا دابخات بەڵام هاتوچۆی کاڵا و کەرەستەی پێویستی پزیشکی ڕێگریی لێناکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157913

Your Comment

You are replying to: .
captcha