کوردپرێس: بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە: "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانییان شەش كەس دەستگیر بكەن كە سەر بە گرووپە تیرۆریستەكانی داعشن."
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "دەستگیركراوەكان پێشتر یادداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، بەو هۆیەی لە چەندان كاریی تێرۆریستیدا تێوەگلاون و دەستگیركردنی ئەوانەش لە كاتێكدا بووە كە سەردانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانیان كردووە."
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment