بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەندروستیی سلێمانى ٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند کە کەسى نزیکى ئەو هاوڵاتییەن کە گیانى لەدەستدابوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی ۱۳ی ئاداری ۲۰۲۰ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکراى کرد کە لە بەردەوامیی پشکنینەکان ۷ گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشان کران.

هەروەها تەندروستیى سلێمانى ڕوونی کردەوە کە ٦ لەوان لە خانەوادەی ئەو کەسەیە کە گیانی لەدەست دا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157903

Your Comment

You are replying to: .
captcha