وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: هێرشه‌كه‌ی سەربازگەی تاجی بوار بۆ تیرۆریستان ده‌ڕه‌خسێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجیی عێراقی كرد و رایگه‌یاند کە بوار بۆ چه‌كدارانی داعش ده‌ره‌خسێنێت كه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌ هاووڵاتییان بگه‌یێنن.

کوردپرێس: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریه‌ ئه‌منییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجیی وڵاتانی هاوپه‌یمان كه‌ له‌ عێراق جێگیر بوون و زیان به‌ راوێژكارو سه‌ربازه‌كانیان گه‌یشت كه‌ پشتیوانی ئێمه‌ن.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یەدا هاتووە: ئه‌و بۆردومانانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ جیهاد له‌ دژی تیرۆرستان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌ بوارێک بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌ هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكراشی کرد کە به‌ وردی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین و به‌ هیچ جۆرێكیش ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و كرده‌وانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دوو شەو پێش ئێستا بنكه‌ی تاجی كه‌ زۆرینه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كانی تێدا نیشته‌جێ كراوه‌ له‌ رێگه‌ی 10 مووشه‌كه‌وه‌ كرایە ئامانج و مووشه‌كه‌كانیش له‌ ناو بنكه‌كه‌دا كه‌وتنەته‌خواره‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157897

Your Comment

You are replying to: .
captcha