کوردپرێس:
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند”پێویستە خەڵك خۆیان لە چوونەدەرەوە بپارێزن و لەئێستاشدا لە هەوڵدان كەمترین زیان بە هاووڵاتیان بگات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”، داواشی لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستتان كرد بۆ ناچاری و كاری زۆر پێویست نەبێت لە مامەڵەكانیان نەچنە دەرەوە.
بە وتەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان”دوو هەفتەی داهاتوو زۆر چارەنوسسازە، لەئێستاشدا لە قۆناغی خۆپارێزیداین و خەڵك بۆ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا، هاوكارن”.
لە درێژەی قسەكانیدا، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە داخستنی ڕێگەی نێوان پارێزگەكان كرد لە لە 14ی ئەم مانگەوە و بەپێویستیشی زانی هاووڵاتییانی هەرێم لە ئێران بەر لە 16 ئەم مانگە بگەڕێنەوە كە بە وتەی ئەو”لە دوای 16ی مانگەوە ڕێگە بە هیچ هاووڵاتییێک نادەن لە ئێران بگەڕێتەوە”.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment