کوردپرێس: شەوی چوارشەممە ۱۱ی ئاداری ۲۰۲۰ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە کە 10 مووشەک لە جۆری كاتیۆشا ئاراستەی بنكەی تاجی كراون لە باكووری بەغدا كە ئەو بنكەیە لە پێشوازی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادایە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو هێرشە مووشەكییە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و دوای هێرشەكەش لە میانی گەڕان و لێكۆلینەوەكاندا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا) لە ناوچەی ڕاشدیە دۆزراوەتەوە كە سێ مووشەكی تێدا بەجێماوە.
شایانی باسە؛ لە كۆتاییی ساڵی ڕابردووەوە بە شێوەیێکی بەردەوام هێرشی مووشەكیی بۆ سەر ئەو بنكە سەربازییانەی عێراق ئەنجام دەدرێت كە لە پێشوازی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادان.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment