کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لەب ەغداد، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە برۆنو ئوبێر، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق و ژمارەیێک بابەتی سیاسی و ئەمنییان لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان عێراق و فەرەنسا و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی لە گشت بوارەکان و گرنگی بەردەوامی هاریکاری هاوبەش لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
هاوکات، جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی گەلی عێراق و پاراستنی ئاسایشی وڵات کردەوە.
هەروەها گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان و پێویستی بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی کرا، بە لە بەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment