کوردپرێس: مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی وتی لەئێستادا رووسیا لە دەوری چوار کیلۆمەترەوە پاسەوانی رێگەی نێودەوڵەتی "M4" دەکات و تورکیا لە دوری شەش کیلۆمەترەوە چاودێری باکووری رێگەکە دەکات.
لەبارەی کردنەوەی سنوورەکانی تورکیا بەڕوی کۆچبەرانەوە چاوشئۆغلۆ وتی، ئەورووپا هەستی بە بارگرانی تورکیا کرد، لە پاش ئەوەی دەرگاکانی بەڕووی کۆچبەراندا کردوەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، رەوشی ئێستای پەنابەران لەگەڵ ساڵی 2016 جیاوازی هەیە، یەکێتی ئەورووپا هەموو کارێکی پێویست بۆ هاوکاری کردنی تورکیا لە چوارچێوەی رەوشی ئێستای کۆچبەران ئەنجام دەدات.
28ی مانگی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کوژرانی 36 سەربازی وڵاتەکەی لە بۆردوومانێکی سوپای سووریا لە ئیدلیب، بڕیاری دا سنوورەکانی وڵاتەکەی بە رووی كۆچبەران بۆ ئەورووپا بکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment