لە قەرەچۆخ چوار تونێلی داعش ڕووخێندرا و 10 تیرۆریست کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق ئاشکرای کرد، له‌ قه‌زای مه‌خموور ژمارەیێک چه‌کدارى داعش کوژراون و چەند تونێلى ئه‌و رێکخراوه‌ رووخێنراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له ‌به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌، هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له‌ راوه‌دونانى پاشماوه‌کانى رێکخراوى داعش له‌ هه‌ر کوێیێک بن، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ش ناوچه‌ شاخاوى و بیابانی و دۆڵه‌کانی گرتووه‌ته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دواى پرۆسه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانى ناوچه‌ى "خانوکه‌" له‌ زنجیره‌ چیاکانى حه‌مرین، هێزه‌کانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له‌ پرۆسه‌کانیان و ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه‌ له‌ چیاى "قه‌ره‌چوخ" له‌ باشوورى قه‌زاى مه‌خموور ئه‌نجام دراوه‌ و هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تی-یش پشتیوانی ئاسمانی دابین کردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له‌ پرۆسه‌که‌دا به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى داعشدا روویداوه‌ و تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بووه‌ و مۆڵگه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆردوومان کراوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وە 10 چه‌کدارى داعش کوژراون، 4 تونێلیان رووخێنراون، سه‌ره‌ڕاى خاپوورکردنی سه‌ربازگه‌کانیان، که‌ بۆ راهێنان به‌کاریان هێناوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157847

Your Comment

You are replying to: .
captcha