بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه، هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له راوه‌دونانى پاشماوه‌کانى رێکخراوى داعش له هه‌ر کوێیێک بن، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ش ناوچه شاخاوى و بیابانی و دۆڵه‌کانی گرتووه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دواى پرۆسه سه‌رکه‌وتووه‌کانى ناوچه‌ى "خانوکه" له زنجیره چیاکانى حه‌مرین، هێزه‌کانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامن له پرۆسه‌کانیان و ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه له چیاى "قه‌ره‌چوخ" له باشوورى قه‌زاى مه‌خموور ئه‌نجام دراوه و هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تی-یش پشتیوانی ئاسمانی دابین کردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له پرۆسه‌که‌دا به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى داعشدا روویداوه و تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وام بووه و مۆڵگه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه بۆردوومان کراوه، به‌و هۆیهشهوە 10 چه‌کدارى داعش کوژراون، 4 تونێلیان رووخێنراون، سه‌ره‌ڕاى خاپوورکردنی سه‌ربازگه‌کانیان، که بۆ راهێنان به‌کاریان هێناوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment