تورکیا: لایەنی بەرانبەر ڕێککەوتنی ئیدلیب پێشێل دەکات

بەشی تورکیا- سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ سوپای توركیا هه‌ستیاریی زۆری نیشان داوه‌ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌ ئیدلب واژووكرا و به‌پێی ئه‌وه‌ش له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جموجۆڵ ده‌كرێت بەڵام لایەنی بەرانبەر ڕێککەوتنەکە تێک دەدات.

کوردپرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه‌، به‌و ئاگربه‌سته‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووكرا، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ هێرشه‌كانی رژێم راگرێت كه‌ ئاسایشی توركیا و ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی تراجیدیایەکی مرۆیی.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ئاژانسی ئانادۆڵ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌میشه‌یی بوونی ئاگربه‌سته‌كه‌، راگرتنی شەڕ، گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئاوارە، كاری له‌ پێشینه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گه‌ل و سنووره‌كانێتی و هاتووه‌ ''سوپای توركیا هه‌ستیاریی زۆری نیشان داوه‌ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌ ئیدلب واژووكرا و به‌پێی ئه‌وه‌ش له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا جموجۆڵ ده‌كرێت''.

سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ست، سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ''ده‌مانه‌وێت بزانرێت كه‌ وه‌ك چۆن پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ جێگه‌ی باس نییه‌، ئاماده‌ین ئەگه‌ر پێویست بكات هێز دژی ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنین كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌وڵه‌كانی پێشێلكاریی دیمەشق له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ زانراوه‌ و چاودێری ده‌كرێت. چاوه‌ڕوانیمان له‌ فیدراسیۆنی رووسیا وه‌ك گه‌ره‌نتیكار ئه‌وه‌یه‌ رژێم ته‌واو پابه‌ندبكرێت به‌و خاڵانه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌''.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157845

Your Comment

You are replying to: .
captcha