به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت یاڤووز سه‌رۆکی حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار که له میتینگی وان قسه‌ی ده‌کرد ڕایده‌گه‌یێنێت: حیزبی ئێمه لایه‌نگری له ئیتیفاق و ئاشته‌وایی ده‌کات. پێکدادان خه‌ساری له وڵات داوه. هه‌موومان شکستمان خوارد. ئێمه چیدی شه‌ڕ ناکه‌ین؛ ئاشتی ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه بوێرانه هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی له تورکیامان بۆ ئه‌وان ڕوون کرده‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی که چه‌ک وه‌کوو ڕێچار بگرینه‌به‌ر ئاسایش بۆ گه‌ل دێنینه‌دی. ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا به گیر خواردن له پرسی ناسیۆنالیزم بۆته هۆی ئازار و ناڕه‌حه‌تی گه‌ل. به پشت به‌ستن به نه‌ته‌وه‌خوازی تورک هه‌مووان به تورک ده‌ناسێنن. زازا و کورده‌کان نادیده گیران. له ڕاستیدا PKK ئه‌نجامی نادیده‌گرتنی کورد له تورکیایه. تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌م هه‌ڵه‌یان ساغ نه‌کردۆته‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌نجامێکی خراپتر ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment