کوردپرێس:
پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە سنووری ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركووک دەستیان بەسەر دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: هاوكات لە سنووری ناوچەی "تەرفاو"ی سەر بە ناحیەی ڕەشاد دەست گیراوە بە سەر چوار بۆمبی چێندراو و چوار ڕاستەی تەقینەوە و پاشان مۆڵگەكان تێک دران، هەروەها بۆمبەكانیش لەلایەن ئەندازەی سەربازییەوە پووچەڵ كراونەتەوە.
هاوكات لەبارەی زۆری جموجۆڵی داعش و كردەوە تیرۆریستییەكانیانەوە، ئیدریس عادل جێگری بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشتر تیرۆریستانی داعش مووسڵ و روومادی و تكریتیان داگیر كردبوو، كەچی وەک ئێستا نەیاندەتوانی كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای كەركووک بكەن."
ئەو بەرپرسەی یەكێتی گوتیشی: "زۆری جموجۆڵی ئێستای داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەبێ هێزەکانی فیدراڵ هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو كردەوە تیرۆیستییانە زیاتر نەبێت."
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment