پۆلیسی فیدراڵ دەستی بە سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووکدا گرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ دەستیان بە سەر دوو مۆڵگەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا گرت.

کوردپرێس:

پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە سنووری ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركووک دەستیان بەسەر دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: هاوكات لە سنووری ناوچەی "تەرفاو"ی سەر بە ناحیەی ڕەشاد دەست گیراوە بە سەر چوار بۆمبی چێندراو و چوار ڕاستەی تەقینەوە و پاشان مۆڵگەكان تێک دران، هەروەها بۆمبەكانیش لەلایەن ئەندازەی سەربازییەوە پووچەڵ كراونەتەوە.

هاوكات لەبارەی زۆری جموجۆڵی داعش و كردەوە تیرۆریستییەكانیانەوە، ئیدریس عادل جێگری بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشتر تیرۆریستانی داعش مووسڵ و روومادی و تكریتیان داگیر كردبوو، كەچی وەک ئێستا نەیاندەتوانی كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای كەركووک بكەن."

ئەو بەرپرسەی یەكێتی گوتیشی: "زۆری جموجۆڵی ئێستای داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەبێ هێزەکانی فیدراڵ هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو كردەوە تیرۆیستییانە زیاتر نەبێت."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157838

Your Comment

You are replying to: .
captcha