بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن تاهێر، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ENKS) لەو وەڵامی وتەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا کە وتبووی کوردی سووریا لە تورکیاوە هاتوون وتی: عەقڵیەتی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەبارەی پرسی کورد هیچ نەگۆڕاوە. دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد وەکوو ساڵانی پێش 2011 بیر دەکاتەوە. بۆیە دەڵێین لەئێستادا دیمەشق هیچ پلانێکی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بەدەستەوە نییە. دیمەشق بەو ڕەفتارە ئێمەی لەسەر گومانەکانمان دڵنیا کردەوە.
ئاژانسی KRDnews لەمبارەوە زیاتر دەنووسێت: موحسێن تاهێر لەدرێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کردووە کە ئەسەد بڕوای وایە لە کوردستانی سووریا بەرخۆدانی کورد بوونی نییە. سەرەڕای ئەم هەموو شەڕ و کۆچ و بشێوە، حکوومەتی سووریا هێشتا دەڵێت پرسی کورد لە سووریا بوونی نییە.
ناوبراو درێژەی دا ئێمە بەشێکین لە سووریا و لەساڵی 1957وە کارمان لەسەر دوو بابەت کردووە یەکەم دیموکراسی بۆ گەلی سووریا و دووهەم مافی گەلی کورد لە کوردستانی سووریا کە ئامانجی سەرەکیی ئێمە بووە و تا ئەو کاتەی کە بمێنێن هەوڵ بۆ دابین کردنی مافی گەلەکەمان دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment