یارمەتییە پزیشكییەكانی چین و تیمێكی پسپۆڕ گەیشتنە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشکرای کرد کە گرووپێكی پزیشكانی چین تایبه‌ت به‌ ڕاهێنان له‌ بواری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌یێکی زۆر له‌ ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی گه‌یشتە عێراق.

کوردپرێس:

شەوی شەممە ۷ی ئاداری ۲۰۲۰ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند کە گرووپێكی پزیشكانی چین گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا كه‌ تایبه‌تن به‌ ڕاهێنان به‌ پزیشک و كارمه‌ندان له‌ ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتكردن و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، ژماره‌یێکی زۆر ئامێر و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیش له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ به‌غدا كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگیی باوه‌ڕپێكراوی هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و په‌كینه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین به‌رز نرخاندووه‌ و ئاشكرای كردووه‌ کە ناردنی ئه‌و هاوكارییه‌ی چین له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم هاشم بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ تچانگ تاون باڵیۆزی چین له‌ به‌غدا دێت كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كرایه‌وه‌.
هاوكات باڵیۆزی چین له‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ کە وڵاته‌كه‌ی 50 هه‌زار "كیت"ی تایبەت بە پشكنینی پزیشكیی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش شه‌ش تەن ده‌مامک و پێداویستی دیكه‌ی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه‌.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سوپاس و پێزانینی گه‌لی عێراقی به‌ حكوومه‌تی چین گه‌یاندووه‌ كه‌ هاوسۆز و هاوكارن له‌گه‌ڵیاندا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157820

Your Comment

You are replying to: .
captcha