کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۷ی ئاداری ۲۰۲۰ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بەیاننامەیێکی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراقدا 46 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتەکە ڕوونیشی کردەوە: لەو ژمارەیە چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوە، دووانیشیان بەتەواوەتی چاكبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەكانی خۆیان.
بەگوێرەی دوا داتاكانیش، چین یەكەم دەوڵەتە كە 80 هەزار و 651 حاڵەتی تێدا تۆمار كراوە، پاشان كۆریای باشوور دێت بە حەوت هەزار و 41 حاڵەت، دواتر ئێران گەیشتووەتە پێنج هەزار و 823، هەروەها ئیتاڵیاش بووەتە چوار هەزار و 636 كەس.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment