کوردپرێس: ڕوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا یەکەمین تووشبوو بە کۆرۆناڤایرۆسی له هەولێر ڕاگەیاند و باسی لەوە کرد کە تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵانە و دانیشتووی هەولێرە و تەندروستیی جێگیرە. لەدوای پشکنین بۆ 27 گومانلێکراو دەرکەوتووە ئەو ئافرەتە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەو هاونیشتمانییانەی لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان دوو هەزار و 804 کەسن و لە 30 شوێنی جیاوازدا کەرەنتین کراون و 982 کەسیان گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاریان.
وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ دۆزینەوەی هەر گومانلێكراوێک و گەشتیارێک كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە کاری پێویست بۆ رێکارەکانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و بەدواداچوون بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment