هێزه‌ کاکه‌یییه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکووک هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌و هێزه‌ کاکه‌یییه‌ى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى که‌ دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى رابردوو له ‌باشوورى که‌رکوک پێکهێنرا به‌هۆى پاڵپشتى نه‌کردنى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراق و پێنه‌دانى مووچه‌ به‌ ئه‌ندامه‌کانى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ کاکه‌یییه‌که‌ى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى که‌ ژماره‌یان 318 چه‌کدار بوو کۆتاییی ساڵى رابردوو بۆ پاراستنى ناوچه‌ کاکه‌یى‌نشینه‌کانى باشوورى که‌رکوک له ‌هێرشى داعش پێکهێنرا به‌ڵام هێزه‌که‌ به‌هۆى بێ پاڵپشتى نه‌کردنه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و ناوچه‌ کاکه‌یی‌نشینه‌کانیش که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشى چڕى داعش.

سه‌ید ئومێد کاکه‌یى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ کاکه‌یییه‌که‌ى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى ڕای‌گه‌یاند: "هیچ چه‌کدارێکى هێزه‌که‌مان مووچه‌ى پێنه‌درا ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى بابلیونه‌وه‌ چه‌ک و ئۆتۆمبێلمان بۆ دابین کرا."

فه‌رمانده‌ کاکه‌یییه‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه ‌کرد له ‌ئێستادا و به‌هۆى بێ مووچه‌یییه‌وه چه‌کدارانى هێزه‌ کاکه‌یییه‌که‌‌ ڕۆیشتونه‌ته‌ ماڵه‌وه به‌ڵام چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان پارێزراون و وتی: "چاوه‌ڕوانین ده‌عم بکرێین یان کاکه‌یییه‌کان مانگانه‌ پاره‌ بۆ هێزه‌که‌مان کۆ بکه‌نه‌وه‌ تا ناوچه‌کانمان بپارێزین."

سه‌ید ئومێد کاکه‌یى سه‌باره‌ت به‌ پلانى داهاتووى هێزه‌که‌یان وتوویه‌تی "گه‌ر پشتیوانى بکرین هێزه‌که‌مان ڕێک ده‌خه‌ینه‌وه‌ و ناوچه‌ کاکه‌یی‌نشینه‌کان ده‌پارێزین."

حکوومه‌تى هه‌رێم هێزێکى پێشمه‌رگه‌ى تایبه‌ت به‌ کاکه‌یییه‌کان بۆ پاراستنى ناوچه‌ کاکه‌یی‌نشینه‌کان دروست کردوووه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ له ڕۆژى 16ى ئۆکتۆبه‌ر له‌ که‌رکووک کشانه‌وه‌ و به ‌کشانه‌وه‌یان ناوچه‌ کاکه‌یی‌نشینه‌کان له‌ دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشى داعش.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15780

Your Comment

You are replying to: .
captcha