هەسەدە: دۆخی سووریا پێویستی بە چارەسەرێكی سیاسییە

بەشی سووریا- وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) تەئکیدی کردەوە کە دۆخی سووریا پێویستی بە چارەسەرێكی سیاسییە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی ٦ی ئاداری ۲۰۲۰ مسته‌فا بالی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە كۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "دۆخی سووریا لە ناو ئاڵۆزییێکی قووڵدایە و سووریا پێویستی بە چارەسەرێكی سیاسی هەیە."

ناوبراو وتیشی: "ئێمە شەڕی داعشمان ئەنجام دا بەڵام دۆخی سووریا لە ئێستادا خراپە و چەندین لایەنی سیاسی هەیە بۆیە دۆخەكەش بە چارەسەری سیاسی هێور دەبێتەوە."
بالی زیادی کرد: "ئێمە هێزی سەربازین و لە دژی داعش شەڕ دەكەین، هەر كەسێک دەستگیر دەكەین ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداری دەكەین و ڕادەستكردنی چەكدارانی داعش پەیوەندی بە چەند بابەتێكەوە هەیە، بابەتی یاسایی و سیاسی کە ئەركی ئێمە سەربازییە."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157798

Your Comment

You are replying to: .
captcha