بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەماڵ عەبدوڵا، لێپرسراوی ئاسایشی کوڵەجۆ بە خەندان-ی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئۆپەراسیونێکمان لە چوار قۆڵەوە دەستپێکرد بۆ کێوماڵ کردنی چەکدرانی داعش لە سنووری کوڵەجۆ، ئۆپەراسیۆنەکە ناوچانەکانی سنووری کوڵەجۆ بۆ سەر رووباری سیروان، لە سنووری قەرەبڵاخ بۆ سەر سیروان، سنووری دەکەی سەرچەم سەر بە قەزای خانەقین و ناوچەی قەڵا بۆ سەر ڕووباری سیروان-ی گرتەوە".
شەماڵ عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش کرد، لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و بەتایبەتی هێزی ئاسایشی کوڵەجۆ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی لیوای پێنج، لەگەڵ هێزێکی سەربازی ئیتاڵی بەشدار بوون بە هێزی ئاسمانی و هێزی قورسی زەمینی.
ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاسایش، پێشمەرگە و هێزێکی سەربازی ئیتاڵی لە گەرمیان دوای ئەوە دێت کە لەماوەکانی رابردوودا چەکدارانی داعش چەند هێرشێکیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بارەگاکانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی.
لێپرسراوی ئاسایشی کوڵەجۆ باسی لەوەش کرد، "هەرچەندە هیچ کەسێکی گوماناوی دەستگیرنەکراوە، بەڵام ئۆپەراسوێنێکی فراوان ئەنجام درا بۆ راوەدونانی داعش لە سنوورەکەدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment