کوردپرێس: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە شێوەیێكی بەردەوام شەوانە هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا كە كەوتووەتە ناوچەی سەوزی قایمكراوی شارەكە.
میدیاكانی عێراق ئەمشەویش بڵاویان كردەوە كە گوێبیستی زەنگی ئاگەداركردنەوەی باڵوێزخانەكە بوون، بە هۆی ئەوەی دوو مووشەكی ئاراستە كراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ شەویش باڵوێزخانەكە زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێ دابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment