کوردپرێس:
فوئاد حسێن وەزیری داراییی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکردوە، بەشێک لەو کێشانەی عەللاوی پێوەی دەناڵاند لێدوانەکانی بوو، کە کاردانەوەی لەنێوان لایەنە شیعی و سونی و کوردیەکاندا دروستکرد، هەر سەرۆک وەزیرانێک کە دێت پێویستە هێزێکی کاریگەری لەناو پەرلەمان هەبێت بۆ ئەوەی پشتگیری بکات، ئەگەر ئەو هێزەی نەبێت دەکەوێت.
وەزیری داراییی عێراق ئەوەش ئاشکرا دەکات، کورد لەدژی عەللاوی نەبوو، بە بەڵگەی ئەوەی ماوەی یەک مانگ دانوستانیان لەگەڵ کرد، بەڵام عەللاوی تەنها دەیویت من هەڵدەبژێرم و من بڕیار دەدەم و جاری واش هەبوو دەیوت لەگەڵ لایەنەکان بگەنە رێکەوتن و دوفاقیەک لە قسەکانیدا هەبوو.
تەئکیدش دەکاتەوە، پێشنیارەکانی عەللاوی لەسەرەتاوە ناواقعی بوون و ئالیەتەکانی ئاشکرا نەبون، هەروەها هێزە شیعیەکانیش بەناوی عەللاویەوە دانوستانیان نەدەکرد و تەنانەت هەندێک هێزی شیعە خۆیان لێ بێبەری کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment