بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەفتەنامەی ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی کوردانی سووریا، ڕایدەگەیێنێت لە ئێستادا دۆخی نێونەتەوەییان باشترە و کوردی سووریا لە چاو دەیەی ڕابردوودا ئێستا ناوچەیێکی خۆسەریان پێکهێناوە و لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندییەوە خەریکی سەلماندنی ئەو سیستەمەن.
گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە کوردانی سووریا بەدوای دابڕان لە سووریا نین بەڵکوو دەیانهەوێت لە چوارچێوەی سووریایێکی یەکپارچەدا کاروباری خۆیان ئیدارە بکەن. گفتوگۆکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کە لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ن هۆکارێکە بۆ جێگیر کردنی دۆخەکەی ئێستای سووریا.
ئەهرام ویکلی ئاماژە بەوش دەکات کە کوردەکان پاش هێرشەکانی تورکیا ئێستا بۆ برەودان بە دەسەڵاتەکەی خۆیان خەریکی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندین.
گۆڤارەکە دەشنووسێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بوو بە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە کوردانی سووریا پاڵپشتی زیاتر بەدەست بێنن و ئێستا وڵاتانی ئەورووپی و عەرەبی بە ئاشکرا پشتگیری لە کوردەکان دەکەن بەڵام ئەوپشتگیرییانە بەسراوە بە ئەوەی کە کوردەکان دان بە سەروەریی خاکی سووریادا بنێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment