سەرۆكکۆماری عێراق بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دیاری كردنی بەربژێرێكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتی پێشوازی کردن لە شاندێکی حزبی شوعی و فەزیلە رایگەیاند، پێویست دەکات کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ جێگەی رەزامەندی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عێراق بێت و بتوانێت ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارچێوەی راوێژ و دیدارەكانی لەگەڵ سەركردەی فراکسیۆنەکان و حزبە سیاسییەكان ئەمرۆ سێشەممە لە بەغدا بە جیا پێشوازیكرد لە رائد فەهمی سكرتێری لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و عەبد حسێن موسەوی سكرتێری گشتی حزبی فەزیلە.

ئەوەش هاتوە، لە هەردو کۆبونەوەکەدا جەخت لە هەوڵە لێبڕاوەكان لە پێناو بەربژێرکردنی سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەبارەوەكراوە، كە جێگەی رەزامەندی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عێراق بێت و لە چوارچێوەی ماوەی دیاریكراوی بڕگەكانی دەستوریشدا بێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەروەها جەختیشكرایەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حكومەتی كاتی كە كار بكات بۆ بەدیهێنانی چاكسازی و رێگە خۆشكردن بۆ سازكردنی هەڵبژاردنێكی پاك كە گوزارشت بكات لە ویستی گەلی عێراق و داواكارییەكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمەند و ئازاد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و گرنگی پتەوكردنی جوڵەی سیاسی بۆ دەربازكردنی وڵات لەو قەیرانەی ئێستا لە رێگەی یەكخستنی ریزەكان و خستنە پێشەوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157763

Your Comment

You are replying to: .
captcha