بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی شەممە ۲۹ی شوباتی ۲۰۲۰ له به‌یاننامه‌یێکدا د. سه‌یف به‌در وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گوتی: سێ كه‌س له ناوچه‌ی كه‌رخ، كه‌سێک له ناوچه‌ی ڕەسافهی به‌غدا و كه‌سێكیش له پارێزگای بابل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیشی كردەوە کە سه‌رجه‌م رێكاره پێویسته‌كانیان بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووه‌ته‌به‌ر و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق تووشبوونی هه‌شت كه‌سی دیكه‌ی له كه‌ركووک و به‌غدا و نه‌جه‌ف ڕاگه‌یاندبوو.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی جیهان، تا ئێستا 85 هه‌زارو 688 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون کە دوو هه‌زار و 933 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، هاوكات 39 ههزارمو 761 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment