کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 9ی ڕەشەمەی 1398 عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زنجیرە تویتێکدا نووسیی دانیشتنی ئەرکانی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرپەرشتیاریی ئیسحاق جەهانگیری جێگری سەرۆککۆمار بەڕێوە چوو و کۆمەڵێک بڕیاری خێرا و گرینگ لەبارەی بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکا.
ڕەبیعی گوتیشی لە ماوەی یەک و دوو هەفتەی داهاتوودا پێویستمان بەوەی کە هاووڵاتییان نەشڵەژێن و گوێڕایەڵی ڕێنمایی و وتەکانی بەرپرسانی فەرمی و حکوومی بن بۆ ئەوەی بتوانین ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.
وتەبێژی دەوڵەت ئەوەشی زیاد کە لەبارەی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانەوە بڕیاری پێویست بەگوێرەی ناوچەی و شاری مەبەست دراوە.
ناوبراو هەروەهاش داوای لە هاووڵاتییان کرد سەفەر نەکە و بەسەرکردنەوەی خزم و کەس کەم بکەنەوە و ئەگەر زۆر زەروور نەبوو لە ماڵ دەرنەچن و نەچنە شوێنی قەرەباڵغ و ڕێنمایییە تەندروستییەکان ڕچاو بکەن.
شایانی باسە چەند ڕۆژێکە حکوومەتی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شار و پارێزگای ئەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە و بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تا ئەم کاتە 388 کەس بەو ڤایرۆسە تووش بوون و 34 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment