بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: هەر هاوڵاتیێکی عێراق بەرپرسە لەسەر تەندروستیی خۆی و کەسانی دەوروبەری، پێویستە هۆشیاری هاوڵاتیانیش بۆ هاوکاری کردنی تیمەکانی تەندروستی بەجۆرێک بێت کە خۆیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو وتیشی: "دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەخۆپارێزی خۆی هەبێت و ئەو رێنماییانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بڵاو کراونەتەوە جێبەجێ بکات، بەتایبەت لەژیانی رۆژانە و کاتەکانی ژیانیدا جێبەجێیان بکات".
ئایەتۆڵڵا سیستانی داواشی کرد، لەبارەی نەخۆشیە گواستراوەکان، کار لەسەر پەروەردەی خێزان و ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگا حکوومیەکان بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment