کوردپرێس:
فەردین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ڕۆنامەنووسانی ڕاگەیاند دوو کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
دوکتور ڕەزاعی گوتیشی تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنای هاووڵاتییێکی شاری سەقز پزەتیڤ دەرچووە و سەداسەد بۆمان ڕوون بۆتەوە کە ئەو هاووڵاتییە تووشبووی نەخۆشیی کۆرۆناڤایرۆسە.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان زیادیشی کرد تاقی کردنەوەی سەرەتایی بۆ نەخۆشێکی شاری سنەش کراوە و لە تاقی کردنەوە سەرەتایییەکەدا تووشبوونی ئەو هاووڵاتییە بە کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام تاقی کردنەوەی تەواو کراوە و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی تێستەکانین لە تارانەوە بگەڕێتەوە.
شایانی باسە ئەمە یەکەم کەیسی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنان کە لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراون.
Your Comment