وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی داواکاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری خانه‌قین ده‌داته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دیاله‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ خۆپیشاندانێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری‌ و وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامی‌ ئه‌و داواكارییه‌ ده‌داته‌وه‌ و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ركات حكوومه‌تی‌ هه‌رێم فه‌رمانمان پێبكات جێبه‌جێی‌ ده‌كه‌ین."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كرێت له ‌قه‌زای‌ خانه‌قینی‌ سه‌ر به ‌پارێزگای‌ دیاله‌ له‌ دژی ئه‌و پێشێلكارییه‌ ئه‌منییانه‌ی له ‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و هه‌روه‌ها به‌نیازن بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌یان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێک ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆچوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌كانی خانه‌قین و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانه ‌درا ئه‌وكاته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ داواكاریێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ وتی: "تا ئێستا هیچ داواكارییێكی له‌و شێوه‌ نه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و نه‌ له ‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش نه‌كراوه‌."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15767

Your Comment

You are replying to: .
captcha