سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام: هاووڵاتییان خاتر جەم بن کۆرۆنا نەگەشتۆتە ئیلام

بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام هاووڵاتییانی پارێزگای ئیلامی دڵنیا کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگەشتۆتە ئەو پارێزگایە و تێستی هەموو ئەو کەسانەی گوانی هەڵگریی ڤایرۆسەکەیان لێدەکرا نێگەتیڤە.

کوردپرێس:

محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی ئیسنای ڕایگەیاند سەرباری ئەوەی ژمارەی هاووڵاتی بە نیگەرانییەوە سەردانی سەنتەرە پزیشکییەکانیان کردبوو بەڵام هیچ کەیسێکی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە لە پارێزگای ئیلام تۆمار نەکراوە.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام زیادی کرد: چەند کەسێک سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردبوو کە گومانی ئەوە دەکرا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن بۆیە تێستیان لێگیرا و نموونەی خوێنەکان نێردرایە تاران و وەڵامی هەموو نموونەکانیش نێگەتیڤ بووە و هیچ کەیسێکی هەڵگری کۆرۆنا لە ئیلام تا ئەم کاتە تۆمار نەکراوە.

شایانی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شار و پارێزگایێکی ئێران تۆمار کراوە و ڕێژەی تووشبووان تا ئەم کاتە 61 کەس بووە و 15 هاووڵاتییش بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە.

News Code 157661

Your Comment

You are replying to: .
captcha