کوردپرێس:
مستەفا ئەحمەدزادە بەرپرسی کۆمیتەی فەرهەنگیی شۆرای شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند خەڵاتێکی ساڵانەی ئەدەبی بە ناوی خەڵاتی ئەدەبیی مامۆستا هێمن لە شۆرای ئەو شارە پەسەند کراوە کە ساڵانە خەڵاتێکی 30 ملوێن تمەنی بە توێژر و ئەدیبانی پاڵێوراو دەبەخشێت.
ئەحمەدزادە گوتیشی لە سەر دەستپێشخەریی خودی ئەو بوو کە خەڵاتەکە پەسەند کراوە و ئەوەش ڕووداوێکی فەرهەنگی و ئەدەبیی جێبایەخە و یارمەتیی پێشخستنی فەرهەنگ و ئەدەبی ناوچەکە دەدات.
شایانی باسە ساڵی پاریش لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە خەڵاتی ئەدەبیی هەژار موکریانی پەسەند کرا.
Your Comment