وەزیری ناوخۆی ئێران: ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان 42 لە سەد بوو

بەشی ئێران- وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکدا وردەکاریی داتا و ئامارەکانی هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی پەرلەمانی ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لەو هەڵبژاردنەدا کۆی 24 ملوێن و 512 هەزار و 404 کەس بەشدارییان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 4ی ڕەشەمەی 1398 عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا وردەکاریی ئامار و داتاکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کۆی 24 ملوێن و 512 هەزار و 404 کەس دەنگی خۆیان خستە سندووقەوە کە دەبێتە 42.57 لە سەدی کۆی دەنگدەران.

ڕەحمانی فەزڵی گوتیشی لەو هەڵبژاردنەدا 16 هەزار فەرمانبەر بۆ پڕۆسەی دەنگدان بەشدارییان کرد کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەرکی پێگەیاندن و مەشقکردنی بە 3000 فەرمانبەری چاودێر وەئەستۆ بوو.

هەر بە وتەی وەزیری ناوخۆی ئێران لە هەڵبژاردنەکەدا کۆی 16 هەزار کەس ناویان تۆمار کردبوو کە لە ئەنجامدا 5232 کەس پاڵێوران بۆ ڕکابەری کردن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد ڕێژەی بەشداربووانی ژن 48 لە سەد و ڕێژەی بەشدارببوانی پیاو 52 لە سەد بوو.

شایانی باسە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە ڕۆژی 2ی ڕەشەمەی 1398 لە 5611ی سەرتاسەری ئێران بەڕێوە چوو.

News Code 157628

Your Comment

You are replying to: .
captcha