ئەورووپا و ئەمەریکا بۆ دادگایی کردنی داعشەکان پاڵپشتیی کورد ناکەن

بەشی جیهان- نە ئەمەریکا و نە زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپا پشتگیرییان لە دەستپێکردنی پڕۆسەی دادگایی کردنی 3000 ئەندامی دەستبەسەر کراوی داعش لەلایەن کوردەکانی سووریاوە نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا کە لە گەڕاندنەوەی 2000 تا 3000 هەزار چەکداری ئەسیری داعش بۆ وڵاتەکانیان (بە تایبەت بۆ ئەورووپا و ئەمەریکا) بێ هیوا بوون هەواڵی دادگایی کردنی ئەو داعشانەی لە ناوچەی خۆسەری باکووری سووریا لە مانگی مارچی داهاتوودا ڕاگەیاند.

جیکوب شوڵتز، شرۆڤەکاری پرسی تیرۆریزم لە ئەنستیتۆ برۆکینز، لە ڕاپۆرتێکدا لەمبارەوە بڕوای وایە کوردانی سووریا ناتوانن پاڵپشتیی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپی بۆ دادگایی کردنی داعشە ئەسیرەکان لە خاکی سووریا ڕابکێشن.

بە وتەی ئەم شرۆڤەکارەی بواری تیرۆریزم، کوردانی سووریا هەوڵیان داوە ئەو حوکمانەی کە بۆ دیلەکانی داعش دەری دەکەن وەکوو حوکمەکانی دادگا ئەورووپییەکان بێت و چاوەڕوان دەکرێت بۆ هەر یەکەیان 20 ساڵ زیندان ببڕێتەوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا وتوویانە وڵاتانی هۆڵەند و سوێد پشتگیرییان لە دادگایی کردنی ئەندامانی داعش لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا کردووە. لە حاڵێکدا کە جیکوب شوڵتز دەڵێت هیچ وڵاتێکی ئەورووپی پشتگیریی لە پڕۆژیە نەکردووە.

بە هۆی خۆ دوور گرتنی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی لە وەرگرتنەوەی زیندانییە داعشەکان و مل نەدانیان بە پێکهێنانی دادگایێکی نێونەتەوەیی و خۆ دوور گرتنی تورکیاش لەم کارە تەنها چارە دادگایی کردنی داعشەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بێت کە ئەوەش بە هۆی کێشەی دارایی کوردەکانەوە کێشەی جیدی لێدەکەوێتەوە و وادیارە کە ئەورووپاش نایەوێت یارمەتیی داراییان بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157614

Your Comment

You are replying to: .
captcha