چاوشئۆغڵۆ دواین زانیاری لەسەر گرژیەكانی رووسیا و توركیا لەسەر ئیدلیب ئاشکرا دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند هەندێک لێکنزیک بوونەوە لە دانوستانەکانی نێوان تورکیا و رووسیا لەبارەی رەوشی ئیدلیبەوە هەیە، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "TRT"ی تورکی رایگەیاند: "لەچەند رۆژی داهاتوودا دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی پارێزگای ئیدلیب، لە باکووری رۆژئاوای سووریا چڕتر دەبێتەوە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد: "لەئێستادا هەندێک لێکنزیک بوونەوە لە نێوان بۆچوونەوەکانی تورکیا و رووسیادا لەبارەی ئیدلیبەوە هەیە، بەلام لەئاستی پێویستدا نییە".

مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دانووستانەکانی لەگەڵ رووسیا و ئەگەر پێویست بکات، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجام دەدات.

چاوشئۆغلۆ وتیشی: "ناردنی هێز بۆ ئیدلیب بەردەوام دەبێت، بڕیاری ئەنجام نەدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئیدلیب لەلایەن ئەردۆغان و سوپاسالاری تورکیاوە دەردەکرێت، بەگوێرەی چۆنێتی بەڕێوەچونی رەوشی ئەو ناوچەیە".

ناوبراو هاوکات روونیشی کردەوە، "هەرگیز ناتوانرێت رێککەوتننامەی سۆچی جێبەجێ بکرێت، ئەگەر سوپای سووریا لە بۆردوومانەکانی بۆ سەر ئیدلیب بەردەوام بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157584

Your Comment

You are replying to: .
captcha