گرووپێکی بازرگانی کردن بە پارچەکانی لەشی مرۆڤ لە مووسڵ دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپێكی مەترسیدار لە شاری موسڵ دەستگیركران، كە بازرگانییان بە پارچەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

کوردپرێس: ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیێكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەو گرووپەی دەستگیركراون لە 11 كەس پێكهاتوون، كە گرووپێكی مافیاییان پێكهێناوە و لە پارێزگای نەینەوا بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوەتەوە، تۆمەتباران لە دانپێدانانەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە نرخی گورچیلەیەێک گەیشتوەتە 12 هەزار دۆلار و بازرگانییان پێوەكردووە.

بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەو تۆمەتبارانە بەپێی مادەی 17ی یاسای بازرگانی كردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە دەستگیر كراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157582

Your Comment

You are replying to: .
captcha