کوردپرێس:
جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان تاوەکوو رۆژی شەممەی داهاتوو (23-6-2018) درێژ دەکرێتەوە.
جووتیار عادل ئاشکرای کرد، تاوەکوو ئێستا تەنیا یەک هاوپەیمانی تۆمار کراوە، ئەویش هاوپەیمانێتیی نێوان حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستانە بەناوی "لیستی سەردەم".
بڕیار بوو رۆژی 18ی ئەم مانگە ناوی هاوپەیمانێتییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان تۆمار بکرێن، بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزان ئەو ماوەیە درێژکرایەوە.
پێشتر کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ لیست و قەوارە سیاسییەکان کردبووەوە، لەماوەی نێوان 27ی ئایار بۆ 7ی حوزەیران 38 لیست و قەوارە خۆیان تۆمارکردبوو.
Your Comment