کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 2020/2/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لە گەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە . سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان.
تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان . هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتالی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.
Your Comment