بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌باح نه‌عمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند هێزه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری، له پرۆسه‌یێکی دابه‌زینی ئاسمانی‌دا ژماره‌یێک تیرۆرستی داعشیان له ناوچه‌کانی حه‌مرین کردوه‌ته ئامانج.
سه‌باح نه‌عمان وتیشی:" له‌و پرۆسه‌یه‌دا زیاتر له 10 چه‌کداری داعش کوژراون و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌ک و تهقهمهنیهکانیاندا که سێ بۆمبی چێندراوی تێدابووه".
وته‌بێژی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆره‌وه به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی رێگه له تیرۆرستانی داعش بگیرێت هه‌ر کرده‌وه‌یێکی تیرۆرستی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن و ببنه هۆکارێک بۆ تێکدانی ره‌وشی ئه‌منی سنووره‌که.
پێشتریش، سوپای عێراق چه‌ند جارێک بۆردوومانی بۆشاییه‌کانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ی کردبوو، به‌هۆی زۆربوونی جموجۆڵه‌کانی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچانه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment