فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دیسان هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیحسان چه‌له‌بی، بەڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان رایگەیاند: "دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا به‌ چڕی كه‌وتوونه‌ته‌ بۆردوومانكردنی ژماره‌یێک گوند و ئاواییی ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌ سنووری سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران".

کوردپرێس:

بەڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو دەڵێت "هه‌ر یه‌كە له‌ گونده‌كانی لێلكان، گۆڕه‌شان و ناو مێرگان، له‌گه‌ڵ به‌رزاییه‌كانی خواكوڕك، چیادێڵ و گه‌لی ره‌ش به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر بۆردوومانه‌كه‌".

ئیحسان چه‌له‌بی دەشڵێت، زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام سووتانی پوش و پاوان زیانی ئابووری و ژینگه‌یی لێکەوتووەتەوە.

News Code 15754

Your Comment

You are replying to: .
captcha