مەسروور بارزانی: ئێمە لە گەڵ حکوومەتێکین کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی میونشن لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق دیداری کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 2020/2/14 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری میونشن پێشوازیی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکوومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.

News Code 157534

Your Comment

You are replying to: .
captcha