کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 2020/2/14 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری میونشن پێشوازیی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکوومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.
Your Comment