کاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان

به‌شی سووریا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ به‌یانێکدا ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کردووه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی له‌ سووریا کردبوو. به‌یاننامه‌که‌ ده‌ڵێت: پاش تێکشکانی تیرۆر ده‌وری تورکیا وه‌ک سه‌رکرده‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرا بوو.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا کاردانه‌وه‌ی توندی به‌ لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا پیشان داوه‌ و نووسیویه‌تی: لێدوانی بێ‌بنه‌مای تورکیا ته‌نها لێدوانی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ حه‌قیقه‌ته‌کان له‌به‌رچاو ناگرن. پاش تێکشکانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان که‌ به‌ پشتگیریی تورکیا ئه‌نجام ده‌بوو ده‌وری ئه‌نقه‌ره‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی تیرۆر ئاشکراتر بووه‌ و ده‌رکه‌وت تورکیا بۆته‌ داره‌ده‌ستی ئه‌ربابه‌ ئه‌مریکییه‌کانی خۆی.

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیک له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ سوپای سووریا به‌م پێشهاتانه‌ی ئێستاوه‌ عاقڵانه‌ نییه‌ و ته‌نها گه‌مژه‌کان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن. کۆماری عه‌ره‌بیی سووریا به‌ درێژاییی ڕووبه‌ری جوگرافی ئه‌و وڵاته‌ شه‌ڕی تیرۆری کردووه‌ و به‌ ڕزگاربوونی گه‌لی سووریا له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ئه‌رکی نیشتیمانی و ده‌ستووری هێزه‌کانی سووریا ڕاپه‌ڕیوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ وره‌ی به‌رزه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ پشتگیری ده‌کرێن و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی وه‌ک قه‌ڵغان به‌کار ده‌هێنن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ به‌یاننامه‌که‌ی خۆیدا ئه‌وه‌شی زیاد کردووه‌: "کۆماری عه‌ره‌بیی سووریا له‌و قه‌ناعه‌ته‌دایه‌ بوونی هه‌موو جۆره‌ هێزێکی سوپای تورکیا له‌ خاکی سووریا ناده‌ستوورییه‌ و به‌ مانای پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ و سڕکردنی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و دیاره‌ به‌رپرسیارێتیی هه‌موو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێکیش ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی تورکیا."

News Code 157517

Your Comment

You are replying to: .
captcha