برنی سه‌ندرز هه‌وڵی ئاشت کردنه‌وه‌ی په‌که‌که‌ و تورکیا ده‌دات

به‌شی جیهان- پاڵێوراوی دیموکراتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ساڵی 2020 ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ببێته‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ودا کار بۆ چاره‌کردنی کێشه‌ی کورده‌کانی تورکیا ده‌کرێت.

کوردپرێس:

مت داس ڕاوێژکاری باڵای برنی سه‌نده‌رز پاڵێوراوی دیموکراتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ساڵی 2020ی ئه‌و وڵاته‌ که‌ ڕکابه‌ری سه‌ره‌کیی دۆناڵد تره‌مپیشه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌وڵه‌تی سه‌ندرز له‌ ئاینده‌دا هه‌وڵی چاره‌کردنی کێشه‌ی کورده‌کانی تورکیا و سووریا ده‌دات.

ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی سه‌نده‌رز به‌ گۆڤاری نه‌شناڵ ئه‌نته‌رسه‌تی وتووه‌: ده‌وڵه‌تی سه‌ندرز هه‌وڵ ده‌دات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌مێنێت. به‌ ڕای من یارمه‌تیدانی کوردی تورکیا و سووریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکایه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ندرز له‌گه‌ڵ پرسی کوردی تورکیا و سووریا ده‌شڵێت: پێش هه‌موو شت زه‌مینه‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ فه‌راهه‌م بکرێت و پاشان مه‌ترسی و قازانجی ئه‌و کاره‌ تاوتوێ بکرێت.

News Code 157515

Your Comment

You are replying to: .
captcha