کوردپرێس:
کۆلۆنێڵ شۆن رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا لە توویتەر ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسۆنێکی هاوپەیماناندا رۆژی 26ی مانگی ئایاری رابردوو لە دۆڵی رووباری فوراتی ناوەڕاست لە سووریا، چوار ئەندامی داعش کوژراون، کە سەر بە تۆڕی نەوت و گاز بوون.
بەگوتەی شۆن رایان، کوژراوەکانی داعش بریتی بوون لە: ئەبوو خەتاب عێراقی، سەرۆکی تۆڕەکە، کە سەرپەرشتی داهاتی کردووە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت و گاز. هەروەها ئەبوو یوسف هاشمی، ئەبوو هجیر ملحم و ئەبوو هیبە مەغریبی.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، کوژرانی ئەو کەسانە ئاستەنگ لەبەردەم تواناکانی گرووپە چەکدارەکان دروست دەکات لە پارەدارکردنی کردەوەکانیان لە عێراق و سووریا، لەنێوبردنی ئەو تۆڕەش توانای چەکداران و کڕینی چەک و چاککردنەوەی کەلوپەکانیان کەم دەکاتەوە.
Your Comment