وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوو نووسینگه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نووسینگه‌ی تایبه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر کرده‌وه ‌و بڕیاریشه‌ نووسینگه‌یێک هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی بۆ ڕایی‌کردنی کاروباری هاووڵاتییان بکاته‌وه‌.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوێنێ به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له‌رێوره‌سمێکی تایبه‌تدا نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌و شاره‌ کرده‌وه‌.

جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی کردنه‌وه‌ی نووسینگە‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان و گه‌شتیاران دەکەینەوە.

حه‌کیم له‌کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیشدا رایگەیاند، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی کردنه‌وه‌ی نووسینگە‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان و گه‌شتیاران دەکەنەوە و به‌هه‌مانشێوه‌ له‌سلێمانیش نووسینگە‌یێک ده‌که‌نه‌وه‌.

رۆژانه‌ زیاتر له‌ 150 هاوڵاتی سلێمانی و هه‌ڵەبجه‌و راپه‌رین و گه‌رمیان و که‌رکوک سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌ن و له‌ په‌یوه‌ندیێکانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دادی حکوومه‌تی هه‌رێم نووسراوه‌کانیان بۆ واژۆ ده‌کرێت

پێشتریش، سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبوو، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 150 هاوڵاتی سلێمانی و هه‌ڵەبجه‌و راپه‌رین و گه‌رمیان و که‌رکوک سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌ن و له‌ په‌یوه‌ندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی هه‌رێم نوسراوه‌کانیان بۆ واژۆ ده‌کرێت، دواتر سه‌ردانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌که‌ن، که‌ گرفتی زۆریان بۆ دروستده‌کرێت تا ده‌چنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم واژۆ له‌سه‌ر نووسراوه‌کانیان بکات.

دوای واژۆکردنی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم دواتر بۆ ناوچه‌ی ساڵحیه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ندێکجاریش به‌هۆی نه‌بونی دیکۆمێنتێک له‌نوسراوه‌کانیان دوباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سلێمانی.

باسی لەوەش کرد، دوای واژۆکردنی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم دواتر بۆ ناوچه‌ی ساڵحیه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ندێک جاریش به‌هۆی نه‌بوونی دیکۆمێنتێک له‌نوسراوه‌کانیان دوباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سلێمانی، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ دوو نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ‌سلێمانی و هه‌ولێر بکرێته‌وه‌.

سالار عه‌بدوڵا ڕوونی کردەوە، هاووڵاتییانی که‌رکووک و خانه‌قین و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌توانن کاروباره‌کانیان له‌ سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.

News Code 157502

Your Comment

You are replying to: .
captcha