کوردپرێس:
سەرەتای مەراسیمەکە بە میوزیک و گۆرانی دەستی پێکرد،دواتر چەند وتارێک پێشکەش کران،وتاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە لایەن(حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری ولاوان پێشکەش کرا، تیایدا باسی لە کورتەیەک لە مێژوی یەکێتیی نووسەرانی کورد کرد رایگەیاند، "نووسەرانی کورد رۆڵی گرنگ و کارایان هەبوە لەسەرجەم قۆناغەکانی بزاڤی رزگاریخواز و بەرهەمەکانیشیان بونە سەرمایێکی گرنگی نەتەوەیی".
باسی لەوەش کرد، یەکێتیی نووسەرانی کورد لە شاخ و لە شاریشدا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە هۆشیاری و رۆشنگەری و ئەو هەڵمەتەش بێبەش نەبوە لە گرفتەکانی کورد و دەیان قوبانیدانی هەبوە.
وەزیری رۆشنبیری ڕوونیشی کردەوە، دو پرۆژەیان هەیە و کاری لەسەر دەکەن، کە هەردووکیان راستەوخۆ پەیوەندیان بە نووسەرانی کورد هەیە دوای وەرگرتنی رەزامەندی خزمەتی گەورە بە نووسەران دەکات ئەو دو پرۆژەیەش بریتین لە ئینسکلۆپیدیای کورد و کوردستان، وەرگێڕانی کتێبی نووسەرانی کورد بۆ سەر زمانە زیندوەکانی دونیا.
هەر لەمیانی وتارەکەشیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی دوپات کردەوە بۆ خزمەتی نووسەران.
دواتر پەیامی پیرۆزبایی هەریەک لە (نێچیرڤان بارزانی)سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (مەسرور بارزانی)سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دکتۆر سالار عوسمان بیریکاری وەزارەت پێشکەش کران.
پاشان خەڵاتی زێر بەخشرایە ژمارەێک نووسەر و بنەماڵەی نووسەران.
*لە میدیای فەرمیی یەکێتی وەرگیراوە
Your Comment