بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیناڵی یەڵدرم سەۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەیێكی رۆژنامەنووسیدا وتی: "بڕیارەکە پێشڤهچوونێكی نهرێنییه، بهڵام تورکیا بە بێ بژاردەی دیکە نییە، هەوڵێکی لەو جۆرە پەشیمانی بە دوادادێت و دژی رۆحیەتی هەماهەنگی ستراتیژییە".
پێشتر رۆژنامەی حوریەتی تورکی بڵاوی کردەوە، کۆنگرێسی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد و تورکیاش وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو، لە لیستی ئەو وڵاتانە هێنرایه دهرهوه کە دەتوانن فڕۆکەی ئێف-35 بکڕن.
تورکیا بەهۆی زیندانی کردنی قەشەیەکی ئەمەریکی بەتۆمەتی تیرۆر و سوووربوونی لەسهر کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس-400 ی رووسی، مافی ئەوەی لێسەندرایەوە کە ببێتە خاوەن فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکە.
کۆنگرێسی ئەمەریکا کڕینی سیستەمی ئێس-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە بە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی رێكخراوی ناتۆ وەسف کرد و چەند جارێک داوای لە ئەنقەرە کردووە خۆی دووربگرێت لە کڕینی ئهو سیستهمه مووشهكییه، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا پێشتر ڕەتی کردەوە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بفرۆشێتە تورکیا، ئەنقەرە رووی کردە چەکە دوورهاوێژەکانی ڕووسیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment